‌فەرمی.. بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەیەكی گرنگی تیپەكەی نوێكردەوە

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی ئانسۆ فاتی بەرەگەز ئیسپانی و ئەستێرەی لاوی یانەكەی نوێ كردەوە .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەكردووە كە گرێبەستی ئانسۆ فاتی ئەستێرەی لاوی یانەكەیان تاوەكو 30 ی شەشی ساڵی 2022 نوێكردۆتەوە .

هەر لە بەیاننامەكەدا بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەكردووە كە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 170 ملیۆن یۆرۆیە.

ئینسۆ فاتی 17 ساڵ، لەم  وەرزە بەشداری یانزە یاریی تیپی یەکەم کردوە و چوار یاریی سەرەکی بوەو دوو گۆڵیشی تۆمارکردوە.
 


AM:10:46:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌