ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان پێشەنگی ریزبەندی لە یۆڤانتۆس وەرگرت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئینتەرمیلان سودی لە یەكسانبونی یۆڤانتۆس وساسۆلۆ وەرگرت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی سپالی بردەوە.
لە یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سپالی كرد . لەخولەكی 16 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەكەمی بۆ ئینتەر تۆماركرد و لەخولەكی 41یشدا هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەر زیادكرد و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتایهات .
لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 50 ماتیا فالوتی گۆڵێكی بۆ سپال تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی ئینتەرمیلان كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئینتەر بووە 37 خاڵ و لە پلەی یەكەمدا یە جیاوازی خاڵێك لە پێش یۆڤانتۆسەوە .
لای خۆشیەوە یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی تیۆ هێرناندز شكستی بە پارما هێنا
PM:10:43:01/12/2019
ئهم بابهته 2616
جار خوێنراوهتهوه