ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس وساسۆلۆ بەرامبەربوون
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دوو خاڵی لەدەستدا و لەگەڵ ساسۆلۆ بە دوو گۆڵ یەكسان بوو .
لە یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس میوانداری یانەی ساسۆلۆی كرد . لە خولەكی 20 بۆنۆچی گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد و دوای سێ خولەك جێرمی بوغا گۆڵی بەرامبەری بۆ ساسۆلۆ تۆماركردەوە و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 47 كابۆتۆ گۆڵی دووەمی بۆ ساسۆلۆ تۆماركرد و لەخولەكی 68یشدا رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ یۆڤانتۆس تۆماركردەوەو یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایهات .
بەو یەكسانبونە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 36 خاڵ و بە كاتی لە پلەی یەكەمدایە ، لە ئەگەری بردنەوەی ئینتەرمیلان لە سپال ئەو پلەیە بۆ ئینتەر لەدەست دەدات.
PM:04:51:01/12/2019
ئهم بابهته 2308
جار خوێنراوهتهوه