ئاگادارن زیدان چۆن باس لە مۆرینهۆ وگاریس بێڵ دەكات
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رەتیدەكاتەوە قسە لەسەر راهێنەرایەتی تۆتنهام بكات لە لایەن مۆرینهۆوەو هاوكات باسی گاریس بێڵیش دەكات .
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەكەی بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد كە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت زیدان لە بارەی مۆرینهۆ دەڵێت: گرنگی بەو بابەتە نادەم من راهێنەری ریاڵ مەدریدم و پێویست ناكات لەسەر بابەتی تر قسە بكەم ، بەڵام دەزانم كە پەیوەندیەكی باش لەنێوان مۆرینهۆ وپیرێزدا هەیە .
زیدان لە بارەی گاریس بێڵەوە دەڵێت: بێڵ هەر چییەك بكات یاریزانی یانەكەی ئێمەیە وئەو دڵخۆشە بە پۆشینی درێسی ریاڵ مەدرید.
لە كۆتایشدا زیدان باس لەوە دەكات كە پێویست ناكات ئەو بابەتەی گاریس بێڵ گەورە بكرێت ، ئەو یاریزانێكی بە جۆش وخرۆشە بۆ هەڵبژاردەكەی .
PM:07:12:22/11/2019
ئهم بابهته 4756
جار خوێنراوهتهوه