‌ریاڵ مەدرید كارێكی گرنگ ئەنجام دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی داناوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی كەریم بنزیمەی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی لە نزیكترین كاتدا . 

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت لە نزیكترین كاتدا گرێبەستی  كەریم بنزیمەی  هێرشبەری یانەكەیان نوێبكەنەوە ئەمەش پاش ئەو ئاستە بەرزە دێت كە ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە لەگەڵ یانەكەیدا پێشكەشی دەكات و لە 11 یاری خولی ئیسپانیدا نۆ گۆڵی بە درێسی یانەی شاهانەوە تۆماركردووە لە وەرزی ئەمساڵدا . 

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە چاوەڕێ دەكرێت بنزیمە پێشوازی لە بیرۆكەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكات لە لایەن یانەكەیەوە و گرێبەستی ئێستای یاریزانەكەش لە 2021 كۆتای دێت .


PM:02:11:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری