لە یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەوانی مۆرینۆ وەك راهێنەری تۆتنهام جێگە نەما
وێستگە سپۆرت-
جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی وراهێنەری نوێی یانەی تۆتنهام یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی ئەنجامدا و ستایشی كارەكانی پۆچیتینۆشی كرد .
لە وكۆنگرە رۆژنامەوانییەی كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو 70 رۆژنامەنوس ئامادەبون و جێگەی یەك رۆژنامەنوسی تر نەدەبوەوە مۆرینهۆ سەرەتا وتی : پێویستە سوپاسی پۆچیتینۆ بكەین چونكە تیپێكی گەورەی بنیات نا و ئێرە هەموو كات ماڵی ئەوە.
مۆرینهۆ لە درێژەی لێدوانەكەیداوتی : ناكرێت و ناتوانم هەستی خۆم بڵێم بۆ ئەوەی كە چەندە دڵخۆشم مەشقی تۆتنهام دەدەمەوە.
وتیشی : شەرەفێكی گەورەیە بۆمن مەشقی تۆتنهام بدەمەوە ، من ئەو یانەیەم خۆش دەوێت ، هاندەرانی ئەم یانەیەم خۆشدەوێت چونكە بەردەوام پاڵپشتی تیپەكە دەكەن".
PM:07:30:21/11/2019
ئهم بابهته 3512
جار خوێنراوهتهوه