خەونەكەی مێسی تەنها 15 رۆژی ماوە
وێستگە سپۆرت-
خەونی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی وهێرشبەری ئینتەرمیلان تەنها 15 رۆژی ماوە .
ماوەیەكە رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی ئەوە دەكات كە یانەكەی گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی وهێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان واژووبكات.
رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشكرای دەكات له گرێبه‌سته‌كه‌ی لاوتارۆ له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلاندا مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه هه‌یه و نرخه‌كه‌ی 111 ملیۆنی یۆرۆیه ویانە كەتەلۆنیەكەش ده‌توانێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و داواكارییه‌كه‌ی مێسی جێبه‌جێبكات.
رۆژنامه‌كه باس لەوەش دەكات ماوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لاوتارۆ ته‌نیا 15 رۆژ ده‌بێت و له مانگی ته‌ممووزدا ده‌ستپێده‌كات، واته ئه‌گه‌ر بارشەلۆنە بیه‌وێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لاوتارۆ بكات ته‌نیا نیو مانگی له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته ئینته‌رمیلان
PM:12:10:21/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6936
جار خوێنراوه‌ته‌وه