لە پێناو بەرشەلۆنە گرێبەستەكەی نوێنەكردەوە
وێستگە سپۆرت-
بیر ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی ئارسیناڵی لەندەنی لە پێناو یانەی بەرشەلۆنە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتدەكاتەوە .
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەكردووە كە بیر ئۆبامیانگ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا دواخستوە ئەوەش لە پێناو ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی پێشكەش بكات .
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە دوای جێگرەوەیەكدا دەگەڕێت بۆ شوێنەكەی لویس سوارێز وئۆبامیانگیش بە بژاردەیەكی زۆر باش دەزانێت .
گرێبەستی ئۆبامیانگ لەگەڵ ئارسیناڵ لە ساڵی 2021 كۆتایی دێت .
AM:11:30:21/11/2019
ئهم بابهته 10020
جار خوێنراوهتهوه