زە سەن: بەرشەلۆنە شوێنگرەوەی ڤالڤێردی دیاری كرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام بكاتە راهێنەری یانەكەی .
رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی لە راپۆرتێكیدا باس لەوە دەكات كە كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی ئەوە دەكات ماوریسۆ پۆچیتینۆی ی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام بكاتە جێگرەوەی ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات پەیوەندی نێوان بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە وپۆچیتینۆی ئەرجەنتینی زۆر باشە و ئەم پەیوەندیەش وا دەكات كە گرێبەستەكە ئاسان بێت.
جێگەی ئاماژەیە شەوی سێشەممە تۆتنهام پۆچیتینۆی لە راهێنەرایەتی یانەكەی دوورخستەوە و مۆرینهۆی لە شوێنەكەی دانا.
AM:10:49:21/11/2019
ئهم بابهته 10136
جار خوێنراوهتهوه