‌وێنە.. بێڵ سوكایەتی بە ریاڵ مەدرید دەكات

وێستگە سپۆرت-

بە بەرزكردنەوەی دروشمێك  گاریس بێڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید سوكایەتی بە تیپەكەی دەكات . 

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی وێڵز بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام  لە هەڵبژاردەی هەنگاریای بردەوە و سەركەوتنیان بۆ یۆرۆ بەدەستهێنا.
لە پاش یارییەكە گاریس بێڵ دروشمێكی بڵاوكردەوەو تێدایە لەسەری نوسرابوو  ( وێڵز ، گۆڵف ، ریاڵ مەدرید ) 

لای خۆیانەوە رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئەم دروشمەیان بە سوكایەتی كردن ناوبردووە بۆ یانەی شاهانە چونكە ناوی ریاڵ مەدریدی لە پاش وێڵز و یاری گۆڵفەوە داناوە .

ئەمە لە کاتێکدایە بەیڵ ماوەی زیاتر لە مانگێکە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید نەکردووەو یانەکە بەهۆی پێکانەوە ئەو یاریزانەی لە لیستی یاریزانەکانی دووردەخستەوە، بەڵام لەگەڵ وێڵز یاری کردو هیچ پێکانێکی نەبوو


PM:06:33:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌