‌فەرمی.. پۆچیتینۆ وتۆتنهام لەیەك جیابونەوە

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی و بەرێكەوتنی هەردوو لا یانەی تۆتنهام دەستبەرداری تواناكانی ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەكەی بوو .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی تۆتنهام ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرێكەوتنی هەردوولا و پاش پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوە دەستبەرداری تواناكانی ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەكەیان بوون . 

دانیل لیفی سەرۆكی یانەكە لە بەیاننامەكەدا ئاشكرای كردووە كە ئەم بڕیارە تەنها بڕیاری یانەكە نەبووە و ئەم ئەنجامانەی یانەكەش لە وەرزی ئەمساڵ جێگەی نیگەرانییە .

لیفی لە بەیاننامەكەشدا ئاماژەی بەوە كردووە كە پۆچیتینۆ و هاوكارەكانی بێگومان بەشێكن لە مێژووی یانەكە وساتەكانی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەكەمان هەرگیز لە یاد ناكەین . 

تۆتنهام لە ئێستادا و لە خولی نایابی ئینگلیزی خاوەنی 14 خاڵە ولە پلەی 12 هەمدایە ، ئەمە لە كاتێكدایە كە وەرزی رابردوو پۆچیتینۆ یانەكەی گەیاندە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان ولەبەرامبەر لیڤەرپوڵ شكستیان هێنا .


PM:11:25:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری