چاوەڕواننەكراو.. لە شێوازی یاریكردنی تیپەكەی بێزارە وریاڵ مەدریدش دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژووبكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جواو فلێكسی پورتوگالی و ئەستێرەی لاوی یانە ئەتلەتیكۆ مەدرید واژووبكات .
پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە جۆو فلێكس لە ئێستادا بەهۆی ئەو شێوازە یاریكردنەی یانەكەیەوە هەست بە ئاسودەی ناكات و وەكو پێویست ئاستی بەرز پێشكەش ناكات .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات یانەی ریاڵ مەدرید ئارەزوویەكی زۆری هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە و لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو دەیەوێت بیگوازێتەوە.
فلێكس لە هاوینی رابردوو لە پۆرتۆ وە بەرامبەر 126 ملیۆن یۆرۆ رویكردە ئەتلەتیكۆ .
AM:10:48:19/11/2019
ئهم بابهته 12456
جار خوێنراوهتهوه