‌بەرنامەی چرینیگیتۆ لەسەر گرێبەستی ریاڵ مەدرید لەگەڵ مباپێ هەواڵی چاوەڕواننەكراو بڵاو دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژە بەوە دەكات باوكی مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە.

لە نوێترین هەواڵیدا بەرنامەی چرینیگیتۆی ئیسپانی باس لەوە دەكات كە باوكی مباپێ پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە  و پێی راگەیاندون كە كوڕەكەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە پاریسیەكەدا رەتكردۆتەوە ئەمەش مانای ئەوەیە كە باوكی ئەو ئەستێرەیەش دەیەوێت كوڕەكەی رووبكاتە یانەی شاهانە . 

لە ماوەی رابردوودا یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێكی بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە پێشكەشی مباپێ كردووە  بەڵام ئەو ئەستێرەیە رەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.

مباپێ لە ماوەی رابردوودا چەندین  جار ئارەزووی خۆی بۆ پەیوەندیكردن بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نیشانداوە . 





AM:10:19:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری