‌هازارد لە بارەی دیاریكردنی باشترین هێرشبەری جیهانەوە هەموان شۆك دەكات

وێستگە سپۆرت-

ئیدن هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید باشترین هێرشبەر لە جیهاندا ئاشكرا دەكات و پێی وایە كەریم بنزیمە باشترینە .

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی هازارد دەڵێت : دوای یاریكردنم لە تەنیشت بنزیمەوە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ بۆم دەركەوتووە كە باشترین هێرشبەرە لە جیهاندا .

لەسەر دوورخستنەوەی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی فەڕەنساش هازارد دەڵێت: جێگەی داخە هێرشبەرێكی لەو چەشنە لە فەڕەنسا دووربخرێتەوە ، یاریكردن لە تەنیشت بنزیمەوە زۆر ئاسانە .


AM:09:42:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌