نیمار هاندەران وبەرپرسانی یانەكەشی توشی شۆك كرد
وێستگە سپۆرت-
نیمار داسێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان داواكارییەكی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتدەكاتەوە .
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرێبەستێكی نوێیان پێشكەشی نیمار كردووە تا ساڵی 2025 بەڵام ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە راستەوخۆ گرێبەستەكەی رەتكردۆتەوە و نایەوێت لە یانە پاریسییەكە بەردەوام بێت كە گرێبەستی ئێستای لە 2022 كۆتایی دێت .
لە کۆتایدا سپۆرت باسی ئەوەی كردووە لەوانەیە نەیمار لە هاوینی داهاتوو یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و پەنا بۆ فیفا ببات و بە بڕی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبهێڵێت.
PM:07:08:18/11/2019
ئهم بابهته 5328
جار خوێنراوهتهوه