ڤیدیۆ.. بەڕازیل مۆندیالی بەدەستهێنا
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی بەڕازیل بۆ چوارەم جار لە مێژودا بووە پاڵەوانی مۆندیال پاش بردنەوەی لە هەڵبژاردەی مەكسیك .
لە یاری كۆتایی جامی جیهانی تازەپێگەیشتوان هەڵبژاردەی بەڕازیل رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەكسیك بوەوە ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ و بەخاوێنی كۆتاییهات .
لەتایمی دووەمدا ولەخولەكی 66 بریان گۆنزالێس گۆڵێكی بۆ مەكسیك تۆماركرد ،بەڵام لەخولەكی 83 كایۆ جۆرج گۆڵی بەرامبەری بۆ بەڕازیل تۆماركردەوەو لەخولەكی 90 یدا لازارۆ ڤینیسیۆس گۆڵی دووەمی بۆ بەڕازیل تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە لە سودی بەڕازیل كۆتاییهات و بۆ چوارەم جار لە مێژوویاندا بووە پاڵەوانی مۆندیالی تازەپێگەیشتوان.
AM:09:53:18/11/2019
ئهم بابهته 2960
جار خوێنراوهتهوه