‌نوێترین لێدوانی رۆناڵدۆ لەسەر گۆڕانكاری پێكردنەكەی لە لایەن سارییەوە

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان نوێترین زانیاری لە بارەی دۆخی لەگەڵ یانەكەی و گۆرانكاری پێكردنەكەی ئاشكرا دەكات .

رۆناڵدۆ پاش ئەوەی سەركردایەتی تیپەكەی كرد بۆ گەیشتن بە یارییەكانی یۆرۆ وبردنەوەیان لە لوكسۆمبۆرگ بۆ رۆژنامەكان وتی: هیچ شتێکی ئەوتۆ نییە، کاردانەوەکانیشم لەدوای گۆڕانکاری پێکردنم هیچی تێدانەبوو، من سێ هەفتەیە لە ڕووی جەستییەوە باش نیم بەڵام هەوڵ دەدەم یارمەتی تیپەکەم بدەم، هەمووان دەزانن کە من نامەوێ لە یاریگادا گۆڕانکاریم پێبکرێت، بەڵام لەوەتێدەگەم کە من لەو دوو یارییەی رابردوو باش نەبووم، بە رێژەی ١٠٠٪ ئامادەنەبووم.

كریستیانۆ زیاتر قسەی لەسەر دۆخی جەستەیی و تەندروستی کرد و وتی: من ئێستا بەرێژەی ١٠٠٪ ئامادەنیم، بەڵام بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی داهاتوو بە رێژەی ١٠٠٪ ئامادەدەبم.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشەنگی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپای گرتووە بە ١١ گۆڵ لە شەش یاریدا.



PM:11:33:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌