گریزمان پەیامێك ئاڕاستەی هاندەران بەرشەلۆنە دەكات
وێستگە سپۆرت-
ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە پەیامێك ئاڕاستەی هاندەرانی یانەكەی دەكات لە بارەی ئەو رەخنانەی لێی دەگیرێت.
لە نامەیەكیدا كە لە پێگەی تیلیفوتەوە بڵاوی كرۆدتەوە گریزمان دەڵێت: شانازی ئەكەم بەوەی لە ماوەی رابردوو لە ژیانی وەرزشیم پێشكەشم كردووە .
گریزمان دەشڵێت: راهاتن لە یانەی تازە و لە شوێنی یاریكردی تازە ولەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانی نوێ هەروا ئاسان نییە .
گریزمان داوا لە هاندەرانی یانەكەشی دەكات كە متمانەیان هەبێت بە تواناكانی ، چونكە هەموو شتێك چاوەڕواننەكراوە لە داهاتوودا.
PM:04:44:17/11/2019
ئهم بابهته 9500
جار خوێنراوهتهوه