رۆناڵدۆ ئامادەیە بۆ وەشاندنی گورزێكی كوشندە لە ریاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە بۆ ئەوەی گورزێكی كوشندە لە ریاڵ مەدرید بدات و داوای لە یانەكەی كردووە گرێبەست لەگەڵ پۆگبا واژووبكەن .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە رۆژنامەی تۆتۆسپۆرت ئیتاڵییەوە ئاماژەی بەوەكردووە كە رۆناڵدۆ داوای لە كارگێڕی یانەكەی كردووە كە پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد بگوازنەوە ریزەكانیان لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی ریاڵ مەدریدش لە هەوڵ دایە بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەڕەنسییەو زیدان گرنگییەكی زۆری پێدەدات.
PM:03:00:17/11/2019
ئهم بابهته 13792
جار خوێنراوهتهوه