‌ریاڵ مەدرید یانەی داهاتووی بێڵ ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید متمانەی تەواوی هەیە كە گاریس بێڵی وێڵزی وئەستێرەی یانەكەی لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا روودەكاتە یانەی مانچستەریونایتد.

رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید ئارەزوو دەكات لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا دەستبەرداری تواناكانی گاریس بێل بێت  گومانیشی لەوە نیە كە تاكە یانەیە زۆر بەجدی هەوڵی گواستەوەی بدات یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزییە .

زەسەن باس لەوەش دەكات كە ریاڵ مەدرید دەیەوێت هەلی گرێبەستكردنی یانەی مان یونایتد لەگەڵ گاریس بێڵ بقۆزێتەوەو  خۆشی گرێبەست لەگەڵ پۆگبا واژووبكات. 


AM:11:52:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری