‌ئەستێرەیەكی نوێی بەرشەلۆنە بەهۆی ڤالڤێردییەوە یانەكەی جێدەهێڵێت

وێستگە سپۆرت-

كلیبەر تۆدیبۆی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەیەوە دەیەوێت یاریگای كامپنۆ جێبهێڵێت .

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە تۆدیبۆی بەگریكاری بەرشەلۆنە  بەهۆی ئەوەی كە لە لایەن ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەیەوە وەكو پێویست پشت بە تواناكانی نابەسترێت دەیەوێت یاریگای كامپنۆ جێبهێڵێت لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا.

لە كۆتایشدا ئەو رۆژنامەیە باس لەوە دەكات كە ئەگەرێكی زۆر هەیە لە گواستنەوەكانی زستانەدا بە خواستن ئەو بەرگریكارە یانەكەی جێبهێڵێت .


AM:10:31:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 10300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری