‌بنزیمە وەڵامێكی توندی سەرۆكەكە دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-

كەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید وەڵامی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا دەداتەوە . 

لە ماوەی رابردوودا نویل لی گرێتی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا لە لیدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كرد كە بنزیمە یاریزانێكی لێهاتووە ، بەڵام بە یەكجاری رۆڵی  لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا كۆتاییهاتوە .
 
لە پەڕەی تایبەتی خۆی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بنزیمە دەڵێت: نویل تۆ ناتوانێت قسە لە بڕیارەكانی راهێنەر بكەیت ، ئەوە منم كە بڕیار دەدەم كەی وازبهێنم نەك تۆ . 

بنزیمە دەشڵێت: ئەگەر لات وایە من لەگەڵ هەڵبژاردەكە كۆتایم هاتووە ، رێگەم بدە لەگەڵ یەكێك لە هەڵبژاردەكان یاری بكەم ئەوسا بۆت دەردەكەوێت . 

بنزیمە لە ساڵی 2015وە بە درێسی فەرەنساوە تەنها یەك یاریشی نەكردوە .



PM:10:47:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌