‌هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی نیمار

وێستگە سپۆرت-

نیمار داسێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی نزیكە لە گەڕانەوە بۆ یارییەكانی یانەكەی وبە  ئەگەرێكی زۆر بۆ یارییەكە لیل ئامادە دەبێت . 

نیمار مانگی رابردوو لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەیجیریا دووچاری پێكان هات لە ماسولەكەكانیدا . 

رۆژنامەی لیكيبی فەڕەنسی ئاماەی بەوە كردووە كە ئومێدێكی زۆر هەیە نیمار لە یاری ئەم هەفتەی یانەكەی بەرامبەر یانەی لیل لە هەفتەی 14ی  خولی  فەڕەنسی بتوانێت ئامادە بێت كە یارییەكە رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت . 

جێگەی ئاماژەیە لە ساڵی 2017وە كە نیمار لەبەرشەلۆنەوە رویكردۆتە یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی پێكانە جیاوازییەكانییەوە لە 65 یاری یانە پاریسیەكە دابڕاوە .


PM:09:36:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌