بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراو لەخولی ئینگلیزی دەكاتە جێگرەوەی سوارێز
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گابرێل مارتینێلی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ واژووبكات .
پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گرنگییەكی زۆر بە تواناكانی مارتینێلی دەدەن و ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكانی دەكەن .
پێگەكە باس لەوەش دەكا كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو ئەستێرە 18ساڵە بكاتە جێگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای .
لای خۆشیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باس لەوە دەكات كە لە ماوەی رابردوودا مارتینێلی پێش ئەوەی رووبكاتە یانە ئارسیناڵ ، لە قوتابخانەكانی بەرشەلۆنە ومان یونایتد تاقیكردنەوەی كردووە و وەرنەگیراوە .
یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردووش هەوڵی گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیەی دا بەڵام سەركەوتوو نەبوو .
ئەم وەرزە مارتینێلی بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتووە و لە نۆ یاری ئەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان هەشت گۆڵی تۆماركردووە .
PM:04:03:16/11/2019
ئهم بابهته 11788
جار خوێنراوهتهوه