ڤیدیۆ.. ئەرجەنتین لە بەڕازیلی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە گۆڵێكی مێسی لە بەڕازیلی بردەوە .
لە یارییەكی دۆستانەدا كە لە خاكی سعودیە بەڕێوەچوو ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل رووبەرووی یەكتر بونەوە ، لەخولەكی نۆ گابرێل خیسۆس لێدانێكی سزای بۆ بەرازیل لەدەستدا ، دواتر ولەخولەكی 14 مێسی گۆڵێكی بۆ ئەرجەنتین تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو گۆڵە لەسودی ئەرجەنتین كۆتاییهات و بردنەوەیان بەرامبەر بەڕازیل تۆماركرد .
PM:10:17:15/11/2019
ئهم بابهته 1984
جار خوێنراوهتهوه