لە مەدریدەوە 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی بەرشلۆنە دەكرێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیە گرێبەسێكی فەرمی پێشكەشی یانەی بەرشەلۆنە بكات بۆ گواستنەوەی ئیڤان راكیتیچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ئەو یانەیە .
لەو بارەیەوە كەناڵی موفیستار پڵەس باس لەوە دەكات كە بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادەییان نیشانداوە كە لە گواستنەوەكانی زستاندا 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی بەرشەلۆنە بكەن بۆ گواستنەوەی راكیتیچ ی كرواتی كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا یانەكەی جێدەهێڵێت .
جگە لە ئەتلەتیكۆ لە ئێستادا یانەكانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس و میلان گرنگی بە تواناكانی دەدەن .
PM:01:31:15/11/2019
ئهم بابهته 13720
جار خوێنراوهتهوه