ئەتلەتیكۆ مەدرید زەبرێكی كوشندەی بەركەوت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی دیگۆ كۆستای ئیسپانی وهێرشبەری یانەكەی رادەگەیەنێت .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاشكرای كردووە كە كۆستا لە دیسكی پشتی ملیدا دووچاری پێكان هاتووە .
لە بەیاننامەكەدا ئەتلەتیكۆ ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە ماوەی كورتی داهاتوودا پشكنینی پزیشكی زیاتری بۆ دەكرێت و جۆری دەرمان و ماوەی دووكەوتنەوەی ئاشكرا دەكرێت .
لای خۆشییەوە رۆژنامەی ماركا ئاشكرای كردووە ئەم ئەم پێكانەی كۆستا سێ مانگی پێویستە بۆ چاكبونەوە .
PM:10:52:14/11/2019
ئهم بابهته 3444
جار خوێنراوهتهوه