‌سكای سپۆرت: ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە بەهێزی ركابەری بەدەستهێانی ئەستێرەیەك دەكەن

وێستگە سپۆرت-

هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە بەهێزی دەچنە ركابەری یەكتر بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆبامیانگی گابۆنی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ.

لەو بارەیەوە پێگەی سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی زستانە یان هاوینی داهاتوو تواناكانی ئۆبامیانگ بەدەستبهێنن .

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە ئۆبامیانگ لە ریاڵ مەدریدەوە نزیكترە بەو پێیەی لە ماوەی رابردوودا باوكی ئۆبامیانگ ئاشكرای
كردبوو كە خێزانەكەیان هاندەری ریاڵ مەدریدن و باپیریشی پێش مردنی پێی وتووە رووبكەرە ریاڵ مەدرید و هەرگیز نەچیتە بەرشەلۆنە.

جێگەی ئاماژەیە ماوەیەكە یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستی ئۆبامیانگ نوێبكاتەوە ، بەڵام یاریزانەكە تا ئێستا رەزامەندی پیشان نەداوە .


PM:09:16:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 8608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌