ڤیدیۆ.. عێراق لە ئێرانی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی عێراق سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا ویاری لوتكەی لە ئێران بردەوە .
لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە یارییەكانی مۆندیالی 2022 هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای عومان میوانداری ئێرانی كرد .
لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی 11 موهەند عەلی گۆڵی یەكەمی بۆ عێراق تۆماركردو لەخولەكی 25 ئەحمەد نورەڵا گۆڵی بەرامبەری بۆ ئێران تۆماركردەوە و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتاییهات .
تایمی دووەمی یارییەكە عێراق دەستی بەسەر یارییەكەدا گرت و لەخولەكی 81 مەسعودشوجاعی لەئێران بە كارتی سور كرایە دەرەوە و ئەمەش ئەركی عێراقی ئاسانكرد و لەخولەكی زیادكراودا عەلا عەباس گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ عێراق تۆماركرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی عێراق بووە 10 خاڵ و لە پلەی یەكەمی گروپەكەیدایە .
PM:07:25:14/11/2019
ئهم بابهته 2008
جار خوێنراوهتهوه