‌پیكی پەیوەندی بە پیرێزەوە كردووە

وێستگە سپۆرت-

جیرارد پیكی ئیسپانی بەرگریكاری بەرشەلۆنە لە نوێترین لێدوانیدا باس لەو پەیوەندییە دەكات كە بە پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردویەتی و دەڵێت ژمارەی ئەوم لایە .

لە لێدوانێكیدا پیكی دەڵێت: من ژمارەی تەلەفۆنی پێرێزم لایە،  بەڵام نازانم ئێستا ئەو ژمارەی ماوە یان نا، بەڵام ژمارەیەکی تایبەتە بە ئەو و پێش چەند ساڵێک من قسەم لەگەڵ کردووە.

دەشڵێت" کاتێک من قسەم لەگەڵ سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە ،باسی تۆپی پێمان نەکردووە، هەروەها باسی بازرگانیشمان نەکردووە، پەیوەندییەکە بە تایبەت کەسی بووە




PM:02:30:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌