چاوەڕواننەكراو.. دوور لە ئەریكسن ریاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانێكی تۆتنهام بگوازێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ توبی ئەلدرفیریڵدی بەلجیكی و بەرگریكاری یانەی تۆتنهام واژووبكات.
لەو بارەیەوە پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژە بەوە دەكات كە یانەی شاهانە بە درێژای وەرزی ئەمساڵ چاودێری تواناكانی ئەڵدرفێریڵدی كردووە و ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكانی دەكات لە گواستنەوەكانی زستانەدا.
گرێبەستی ئەو بەرگریكارە بەلجیكیە لە هاوینی 2020 كۆتایی دێت و كارگێڕی تۆتنهامیش دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا دەستبەرداری تواناكانی بێت و ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت سود لەو هەلە وەربگرێت .
PM:11:14:13/11/2019
ئهم بابهته 9052
جار خوێنراوهتهوه