‌كێبڕكێیەكی نوێ لە نێوان بارتۆمیۆ و خلێفی دروست دەبێت

وێستگە سپۆرت-

هەردوو سەرۆكەكەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان كێبڕكێ دەكەن لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ئەڵمانی.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژە بەوە دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕێی دۆخی ئیمری كانی ئەڵمانی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی یۆڤانتۆس دەكات لەگەڵ یانەكەیدا بەو پێیەی لە ئێستادا لەلایەن ساری راهێنەرەوە وەكو پێویست پشت بە تواناكانی نابەسترێت.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە جگە لە بەرشەلۆنە یانەی پاریس سانجێرمانیش بە سەرۆكایەتی ناسر خلێفی ئارەزووی گواستنەوەی ئیمری كان دەكات .

بە ئەگەرێكی زۆر لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە یانەكەی جێدەهێڵێت .


PM:07:47:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌