فەرمی .. ئارسین فینگەر پۆستێكی گرنگی وەرگرت
وێستگە سپۆرت-
بەشێوەیەكی فەرمی ئارسین فینگەری فەڕەنسی و راهێنەری پێشووی ئارسیناڵ بووە سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە گەشەكردنی تۆپی پێ لە یەكێتی تۆپی پێی جیهان .
لەو بارەیەوە پێگەی سكای بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەكردووە كە یەكێتی تۆپی پێی جیهان ئارسین فینگەریان وەكو سەرۆكی گەشەكردنی تۆپی پێ دیاری كردووە لە یەكێتییەكەیان .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە یەكێتییەكە متمانەی تەواوی بە فینگەر هەیە لە گەشەكردنی تۆپی پێ و هاوكاریكردنی ئینڤانتینۆی سەرۆكی فیفا.
جێگەی ئاماژەیە فینگەر لە ماوەی رابردوودا ناوی پەیوەستكرابوو بە چەند یانەیەكەوە لە پێش هەموویانەوە یانەی بایرن میونخ .
PM:07:18:13/11/2019
ئهم بابهته 4176
جار خوێنراوهتهوه