‌بەرنامەی چرینگیتۆ باس لە مەرجێكی سەیری خلێفی دەكات بۆ فرۆشتنی مباپێ بە ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

بەرنامەی بەناوبانگی چرینگیتۆی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان مەرجێكی سەیر و گرانی داناوە بۆ ریاڵ مەدرید بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانی مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەكەی .

بەرنامەی چرینگیتۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە ناسر خلێفی بە مەرجی بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەكان لە وەرزی ئەمساڵدا دەستبەرداری تواناكانی مباپێ دەبێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە 400 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە خەرج بكات.


PM:06:55:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری