‌فەرمی.. داڤید ڤیا واز لە یاریكردن دەهێنێت

وێستگە سپۆرت-

بەشێوەیەكی فەرمی دایڤد ڤیای ئیسپانی وهێرشبەری یانەی ڤسیل كوبی یابانی وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا. 

رۆژنامەی ماركا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئینێستای ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنەش ئامادەیی هەبووە دایڤید ڤیا وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاندووە و لە كۆنگرەكەدا وتویەتی : من واز لە یاریكردن دەهێنم پێش ئەوەی تۆپی پێ وازم لێبهێنێت .

ڤیا ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئێستا كاتێكی زۆر گونجاوە بۆ وازهێنان چونكە وەرزێكی نمونەیم لە خولی یابانی بەڕێكردو وچەندین گۆڵم تۆماركرد . 
 
ڤیا لە وەرزی 2005 بۆ 2010 لە ڤالێنسیا یاری كردووە و لە 2010 بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ رویكردە بەرشەلۆنە وتا 2013 لەو یانەیە بوو ماوەی یەك وەرزیش لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو و لەسەر ئاستی یانەكان سێ جار خولی ئیسپانی بردۆتەوەو  یەك جاریش خولی یانە پاڵەوانەكان . لەگەڵ هەڵبژاردەكەیشدا لە 2005 تا 2018 یاری كردووە و جامی جیهانی 2010 و یۆرۆی 2008ی بردۆتەوە .


PM:12:56:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌