‌بایەتی دەست لە كاركێشانەوەی گواردیۆلا یەكلایی دەبێتەوە لە راهێنەرایەتی سیتی

وێستگە سپۆرت-

یەكێك لە رۆژنامە بە ناوبانگەكانی ئینگلتەرا رەتیدەكاتەوە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وراهێنەری یانەی مانچستەرسیتی دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی ببێت .

لە ماوەی رابردوودا چەند سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوە كردووە گواردیۆلا لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو دەستبەرداری راهێنەرایەتی مان سیتی دەبێت و گرێبەستەكەی نوێناكاتەوە .

بەڵام ئەمرۆ رۆژنامەی تایمز لە راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووە كە گواردیۆلا بە هیچ شێوەیەك نایەوێت راهێنەرایەتی ستیزن جێبهێڵێت وهەرگیز بیری لای رۆشتن نییە لە یانەكەیدا .

گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی دووجار خولی ئینگلیزی و جامی قەڵغانی خێرخوازی وجامی یانە پیشەگەرەكان و جامی یەكێتی ئینگلتەرای بردۆتەوە . 



AM:11:22:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌