‌پیرێز ناسر خلێفی شۆك دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بە سەركردایەتی پیرێزی سەرۆكی یانەكە گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادە دەكات . 

رۆژنامەی لۆباریزانی فەڕەنسی كۆتا زانیاری لەسەر داهاتووی مباپێ وپەیوەندیكردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بڵاودەكاتەوە . 

رۆژنامەكە لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەكات یانەی ریاڵ مەدرید بە سەركردایەتی پیرێز ئامادەیی نیشانداوە گرێبەستێكی گرانبەها بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی مباپێ ئەمەش دەیكاتە  گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا. 

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە پێشتر سەرۆكی یانەی مۆناكۆ لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كردبوو  پێش ئەوەی مباپێ رووبكاتە پاریس سانجێرمان ریاڵ مەدرید گرێبەستی پێشكەش كردووە ، بەڵام ئەو یاریزانە ویستویەتی ئەزمونی زیاتر پەیدا بكات بۆیە لە فەرەنسا ماوەتەوە ، بەڵام مباپێ لە لێدوانێكدا وتویەتی كە ریاڵ مەدرید چاوەرێمە هەر لەبەر ئەمە ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە  بەدڵنیایی روودەكاتە ریاڵ مەدرید.


AM:10:48:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 12928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌