چاوەڕواننەكراو.. ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە دەبێتە جێگرەوەی مباپێ
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان لە ئەگەری رۆشتنی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە واژوو دەكات .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت تواناكانی گریزمانی فەڕەنسی وئەستێرەی نوێی یانەی بەرشەلۆنە بەدەستبهێنن ، لە ئەگەری رۆشتنی مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید .
هەوڵی یانە پاریسییەكە بۆ گواستنەوەی گریزمان لە كاتێكدایە كە مباپێ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا رەتكردۆتەوەو دەیەوێت رووبكاتە ریاڵ مەدرید .
PM:03:23:12/11/2019
ئهم بابهته 18560
جار خوێنراوهتهوه