‌100 ملیۆن پاوەند دەدرێتە گواردیۆلا

وێستگە سپۆرت-

كارگێڕی یانەی مانچستەرسیتی لە گواستنەوەكانی زستانەدا ریزەكانی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێك دەبوژێنێتەوە . 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەرسیتی بڕیاریانداوە بە گەرمو گوڕی بچنە نێو بازاڕی گواستنەوەكانی یاریزانان لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

رۆژنامەكە نوسیویەتی كە كارگێڕی مانچستەرسیتی بڕی 100 ملیۆن پاوەند دەداتە پیپ گواردیۆلا بۆ نۆژەنكردنەوەی یانەكەی لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی مان سیتی لە ئێستادا لە پلەی چوارەمی خولی ئینگلیزیدایە و لە یاری كۆتاییشدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە یانەی لیڤەرپوڵ دۆڕا وجیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ نۆ خاڵ بەرز بوەوە.

ئەم هەوالە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا یانەكە ئاماژەی بەوە كردبوو لە گواستنەوەكانی زستانەدا هیچ یاریزانێك ناگوازنەوە ، بەڵام وەك دیارەی بەهۆی بارودۆخی یانەكەوە بەرپرسانی تیپەكە ناچارن بڕیارەكیان بگۆڕن



PM:12:43:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 10284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌