‌بە فەرمی كاتی یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا ئاشكرا كرا

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای دیاری كرد كە وڵاتی سعودیە میوانداری دەكات لەسەرەتای 2020.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوی كردۆتەوە كە  رۆژی هەشت و نۆی یەكی 2020، یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە سعودیە بەڕێوەدەچن و بۆ یەکەمجار چوار یانە کە پێکدێن لە بەرشەلۆنە، ریال مەدرید، ڤالێنسیا و ئەتلێتیکۆ مەدرید بەشداری دەکەن.

رۆژی 12-1-2020 بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دیارییکراوە.

راگەیاندنەكانی ئیسپانیاش بڵاویانكردۆتەوە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە دەکرێن، یارییەکانیش لە شاری جەدە بەڕێوەدەچن و سعودیە 40 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا...

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، لە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیادا، خانمانیش دەتوانن لەنێو یاریگەدا ئامادەبن و بینەری یارییەکان بن، بەڵام پێویستە جل و بەرگی کولتووری خۆیان لەکاتی ئامادەبوونیان لە یارییەکاندا بپۆشن.


PM:07:08:11/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌