دواجار ریاڵ مەدرید لەسەر گرێبەستە گەورەكە هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت
وێستگە سپۆرت-
كیلیان مباپێ جارێكی دیكە نوێكرنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان رەتدەكاتەوەو دەیەوێت رووبكاتە یانەی ریاڵ مەدرید .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە مباپێ نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا نوێبكاتەوە و كۆتا داواكاری یانەكەشی رەتكردۆتەوە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە لەم هەفتەیەدا لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە لەگەڵ مباپێ كۆبۆتەوە بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ، بەڵام ئەو یاریزانە داواكەی رەتكردۆتەوە.
لە كۆتایشدا ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەكات كە ئامانجی مباپێ پەیوەندیكردنە بە یانەی شاهانەوە .
PM:06:52:11/11/2019
ئهم بابهته 20788
جار خوێنراوهتهوه