‌باوكی نیمار كۆتایی بە هەموو شتێك هێنا لەسەر كوڕەكەی

وێستگە سپۆرت-

باوی نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان جەختدەكاتەوە كە كوڕەكەی تەنها خەیاڵی لای گەڕانەوەیە بۆ یارییەكانی یانەكەی  ورەتیدەكاتەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە گفتووگۆ بكەن .

لە ماوەی رابردوودا چەند سەرچاوەیەك باسیان لەوە كرد كە نیمار وباوكی  ڕوودەكەنە شاری بەرشەلۆنە بە مەبەستی گفتووگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەتەلۆنییەكە لە پێناو گەڕانەوەی نیمار بۆ یاریگای كامپنۆ. 

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی باوكی نیمار كە هەمان كات بریكاری كارەكانییەتی دەڵێت: ئێمە لە بەڕازیلین و سەردانی هیچ شارێكی تر ناكەین .

باوكی نیمار ئاماژەی بەوەشكرد كە كوڕەكەی لە ئێستادا تەنها بیری لای گەڕانەوەە بۆ یارییەكانی پاریس سانجێرمان. 


PM:02:15:11/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌