‌بەرشەلۆنە گرێبەستێكی چاوەڕواننەكراو واژوو دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەلێكس میرانچۆكی روسی ویاریزانی هێڵ ناوەندی یانەی لۆكۆمۆتیڤ واژووبكات .

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ونزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەكەتەلۆنییەكە پلانی داناوە تا ئەوەی گرێبەست لەگەڵ میرانچۆكی تەمەن 24 ساڵ وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ واژووبكات.

میرانچۆك لە ماوەی رابردوودا بەشداری 206 یاری كردووە و33 گۆڵی تۆماركردووەو 41 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە و لە مۆندیالیشدا بەشداری یەك یاری هەڵبژاردەكەی كرد .


PM:12:17:11/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 13424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌