ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ یاری لوتكەی لە مانچستەرسیتی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی مانچستەرسیتی بردەوە .
لە یاری لوتكەی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی مانچستەرسیتی كرد. لەسەرەتای تایمی یەكەمدا و لەخولەكی شەش فابینهۆ گۆڵی یەكەمی بۆ ریدز تۆماركرد و لەخولەكی 13 محەمەد سەڵاح گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەرپوڵ زیادكرد. و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتایهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 51 سادیۆ مانی سەنیگالی گۆڵی سێیەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و دڵنیایی دایە هاندەران ، لە بەرامبەردا ولەخولەكی 78 بێرناردۆ سێلڤا تاكە گۆڵی سیتی تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی لیڤەر كۆتایهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی لیڤەر بووە 34 خاڵ وپێشەنگی ریزبەندی گرتووە ومان سیتیش بە 25 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
AM:12:03:11/11/2019
ئهم بابهته 3172
جار خوێنراوهتهوه