ڤیدیۆ.. مێسی سەركردایەتی بەرشەلۆنەی كرد بۆ بردنەوەیەكی گەورە
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە سەركردایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوەیەكی گەورە لە یانەی سێلتافیگۆ .
لە یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپنۆ میوانداری یانەی سێلتافیگۆی كرد .
لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 23مێسی بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد ، بەڵام لەخولەكی 42 ئۆلازا گۆڵی بەرامبەری بۆ سێلتافیگۆ تۆماركردەوەو لەخولەكی زیادكراوی ئەم تایمەدا مێسی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی دووەم بۆ بلۆگرانا تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 48 جارێكی دیكە مێسی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و لە كۆتایشدا ولە خولەكی 85 سێرجیۆ بۆسكێتس گۆڵی چوارەمی بۆ یانەكەی زیادكرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە 25 خاڵ ولە پلەی یەكەمدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید .
AM:10:02:10/11/2019
ئهم بابهته 2956
جار خوێنراوهتهوه