‌زیدان لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی گەڵتەسەرای ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانەكانی بۆ رووبەرووبونەوەی یانەی گەڵتە سەرای لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا كرد . 

بڕیارە لە سێیەم یاری خۆیدا یانەی ریاڵ مەدرید شەوی سێشەممە رووبەرووی یانەی گەڵتە سەرای توركی ببێتەوە لە یاریگای تورك تیلیكۆم ئەرینا و دەبێت یانەی شاهانە لەم یارییەدا سەركەوتن تۆماربكات . 

زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە لیستی یاریزانەكانی بۆ ئەو یارییە راگەیاندوو گەڕانەوەی هەریەكە لە تۆنی كروس وهازارد و كارفاخال پاش ئەوەی لە یاری ئەم هەفتەیەی یانەكە بەرامبەر مایۆركا ئامادە نەبوون ، بەڵام لە لیستەكەدا لوكا مۆدریج گاریس بێڵ ولوكاس فاسكێز نابیرێن بەهۆی پێكانەوە . 


PM:10:50:20/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 8852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌