‌ڤیدیۆ.. مان یونایتد و لیڤەرپوڵ بەرامبەربون

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەریونایتد بردنەوەكانی یانەی لیڤەرپوڵی راگرت و لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێك لەگەڵیدا بەرامبەربوو . 

لە یاری لوتكەی هەفتەی نۆی خولی یانەكانی ئینگلتەرا ولە یاریگای ئۆڵترافۆدر یانەی مان یونایتد میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی كرد . لە تایمی یەكەمدا ولەخولەكی 36  ماركۆس راشفۆرد گۆڵێ‌كە بۆ مان یونایتد تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات . تایمی دووەم لیڤەرپوڵ باشتر هاتنەوە یاریگا و لەخولەكی 85 دا ئادەم لالانا گۆڵی بەرامبەری بۆ تیپەكەی كلوپ تۆماركردەوەو یارییەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی لیڤەرپوڵ بووە 25 خابَ ولە پێشەنگی ریزبەندی دایە بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش سیتی دووەمەوە ومان یونایدتیش خاوەنی 10 خاڵە و لە پلەی13 هەمدایە . 


PM:08:31:20/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌