‌چاوەڕواننەكراو.. بەرشەلۆنە راهێنەری نوێی دیاری كردووە لە 2020 دەیكاتە راهێنەر

وێستگە سپۆرت-

ئەگەرێكی زۆر هەیە لە دوای یۆرۆی 2020 رۆناڵد كومانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵندا ببێتە راهێنەری یانەی برشەلۆنەی ئیسپانی .

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فۆكس سپۆرتس نیكۆیان هۆجمای بەڕێوەبەری وەرزشی یەكێتی تۆپی پێی هۆڵندی باس لەوە دەكات كە گرێبەستی كومان لەگەڵ هەڵبژاردەكەمان تا 2022 درێژەی هەیە  ، بەڵام لە گرێبەستەكەدا مەرجێك هەیە ئەویش ئەوەیە ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كومان بداتە یەكێتی تۆپی هۆڵندا ئەوا یانە كەتەلۆنییەكە دەتوانێت لە دوای تەواوبونی یارییەكانی یۆرۆی 2020 گرێبەست لەگەڵ ئەو راهێنەرە هۆڵندییە ئەنجام بدات .

لە كۆتاییشدا هوجام ئامادە نەبوو باسی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە بدات و وتی كومان تەنها بیری لای هەڵبژاردەكەمانە .


PM:05:15:20/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 13504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری