پاریس سانجێرمان زه‌برێكی كوشنده له ریاڵ مه‌درید ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌یه‌وێت پێش یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بكه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی تۆتنهام .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه‌ئه‌ریكسن بڕیایداوه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی تۆتنهام بمێنێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی یانه‌كه‌ی نیشانداوه كه له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا به موچه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌و یاریزانه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕفێنێت .
له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردبوو كه یانه‌ی شاهانه ئاماده‌یی نیشانداوه له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا به‌رامبه‌ر 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
گرێبه‌ستی ئه‌ریكسن له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت .
PM:03:56:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10524
جار خوێنراوه‌ته‌وه