فه‌رمی.. به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر ئیبار گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێكانی سێرجی رۆبێرتۆی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار راگه‌یاند.
یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵه‌یه‌تی تویته‌ر ئاشكرای كردووه كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار رۆبێرتۆ له قاچی چه پیدا دوچاری پێكان هاتووه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه له نزیكترین كاتدا پشكنینی ته‌واوی بۆ ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت و به فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له یارییه‌كه‌دا وله خوله‌كی 46 رۆبێرتۆ یاریگای بۆ سمیدۆ جێهێشت.
PM:04:14:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 17084
جار خوێنراوه‌ته‌وه